مهاباد: جەماڵ عەلەوی بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی ئازاد کرا 

هانا: رۆژی دووشەممە ٢١ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی جەماڵ عەلەوی خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز” لە ناوچەی مهاباد، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ ئازاد کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، جەماڵ عەلەوەی رۆژی سێشەممە ١ی خرمانانی ئەمساڵ بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر هۆکاری بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە بەڵام لە ماوەی بەندکرانیدا چاوپێکەتنی بنەماڵە و مافی بوونی پارێزەریان لێ زەوت کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular