مهاباد: ئازادکرانی شارۆمەندێک بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٣ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ناسر ئەحمەدزادە خەڵکی مهاباد بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی ئەوە شارە ئازاد کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسر ئەحمەدزادە رۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. 
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی پارێزە و گشت مافێکی ئینسانی بێبەش کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular