هانا: رۆژی دووشەممە ٢١ی خرمانانی ١٤٠١، بەندکراوێکی کورد بە ناوی جەلال مەحموودی خەڵکی گوندی گوێکتەپە لە بەشی ناوەندیی ناوچەی مهاباد، بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، جەلال مەحموودی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو رۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە هۆکاری نادیار و بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی لە مەیدانی تەڕەبار دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسە هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر بڕێک کەلوپەلی وەک موبایل و لەپتاپی جەلال مەحموودی دا گرتبوو.