بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : محەممەد رەسولپوور شارۆمەندی خەڵکی شنۆ لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی قازی “عەلی ئەنساری” بە تۆمەتی “پەیوەندی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە دوو ساڵ بەندکرانی تەعلیقی سزا دراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، سزاکە لە ڕۆژانی ڕابردوو بە محەممەد رەسوڵپوور ڕاگەینراوە .
محەممەد رەسوڵپوور تەمەن ٥٣ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی "قەڵا کۆن"ی سەر بە شاری پیرانشارە .
شایانی باسە ناوبراو شەوی سێشەممە "١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شنۆ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا و ڕۆژی یەکشەممە "٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣" بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .