بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی سێشەممە “١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢” محەممەد جەعفەر محەممهدی شارۆمەندی خەڵکی سنە و تەمەن ٥٥ ساڵ ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا .
پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە ڕۆژی دووشەممە "٤ی بەفرانباری ١٤٠٢" هێزەئەمنیەکان بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە شکاندنی دەرگای ماڵەکەی و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کرد و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی پۆلیسی ئیتڵاعات و ئەمنیەت گواستیانەوە و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە ڕاگوێزرابوو .