محەممەدرەزا قەیتەرانی لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا بە ٦ مانگ بەندکران سزا درا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : محەممەدرەزا قەیتەرانی تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی جەلال ، خەڵکی ئاوایی “گردە یەعقوب”ی مەهاباد و لە دەستبەسەر کراوانی بزووتنەوەی شۆڕشێگڕانەی ژینا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی قازی “دوستی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ٦ مانگ بەندکران سزا دراوە و سزاکەی لە ڕۆژی سێشەممە “٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣” پێ ڕاگەینراوە .

ناوبراو لە رێکەوتی "٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرابوو و لە کۆتاییدا لە رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو .

محەممەد رەزا قەیتەرانی هەروەها لە رێکەوتی "١ی ڕەزبەری ١٤٠١" لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە مەیدانی ئیستیقلالی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular