بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “کەوسەرعەباسی ویاسەمین بلوردی” خەڵکی ماەشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار بوون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ “کەوسەر عەباسی” دوو فیشەک لە ناوچەی شان و گوللەیەکیش لە ناوچەی گەدەی”یاسەمین بلوردی”دراوە, ئەمەش بووە هۆی خوێنبەربوونی ڕیخۆڵەکانی.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد؛ باری جەستەیی کەوسەر عەباسی سەختە و هەروەها لە نەخۆشخانەی مێهرلە ژیرچاودێری پیزشکی دایە.
پێویستە بگوترێ دامودەزگا ئەمنییەکان گوشاریان خستۆتە سەر کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە و ناچاریان کردووە بێدەنگ بن.
