ماوەی ١٥ ڕۆژە دوازدە لاوی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاچارەنوسیان ناڕوونە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دوو هەفتەیە لە دیواندەرە بە ناوەکانی “نەوید شەریفی ، پدرام مەحمودی و مزەفەر دارایی” بۆ بەندیخانەی دیواندەرە ڕاگوێزراون .

هەروەها باقی دەستبەسەر کراون بە ناوەکانی "فواد مورادی ، فەرهاد قەمەری ، محەممەد ئەمینی ، میلاد پیرانی ، مازیار مورادی ، ئارمان نودشادی ، سەلاح فەتحی ، ئامانج ئەحمەدی و خەلیل ئەزغەری" هێشتا لە بەندیخانەی شارامفەری سنە ماونەتەوە و هیچ جۆرە زانیاریهک سەبارەت بە تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە و چارەنوسیان بەردەست نیە .

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون لێکۆڵەرەکان دەیانهەوێت کە بەندکراوان دانپێدانانی زۆرەملێ بنوسن و واژۆی بکەن بەڵام تا ئێستا لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular