هانا: لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی مارسی ٢٠٢٣وە، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی “دارا ڕەشیدی” کوڕی مستەفا خەڵکی شاری سەردەشت و بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامیی شاری ورمێ مانی لە خواردن گرتووە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە یەکی ئاگادار؛ بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان، وەک سزایەک لە بەشی زیندانیانی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ڕۆژی دووشەممە ٩ی دیسەمبری ٢٠١٩، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلاب لە ورمێ بە دادوەری" نەجەفزادە" بە تۆمەتی "هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی" لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری مەهاباد و دەستبەسەر کرا. بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم حوکمەش دوای پێشکەش کردنی ئێعتراز بەو حوکمە و لە دادگای پێداچونەوە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ گۆڕدرا.
شایانی باسە، دارا ڕەشیدی پێشتر لە ساڵی ١٣٨٠ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" دەستبەسەر و حوکمی حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا کە کە لە ساڵی ١٣٨٧ دا حوکمەکەی لە زیندانەکانی ورمێ و نەغدە حوکمەکەی تەواو کردبوو.
