هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣” مامۆستایەک بە ناوی “حەمید عەزیزی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ حەمید عەزیزی دوای بانگ کران بۆ حەراسەتی ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش (پەروەردە)ی کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
حەمید عەزیزی مامۆستای ئاوایی پاڵنگان و گازرخانی کامیاران و دەرچووی دوکتۆرای زانستەکانی پەیوەندی و ڕاگەیەندن لە زانکۆی عەللامەی تەباتەبایی تارانە .
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم مامۆستایە بەردەست نیە .