بە پێی راپۆرتی هاوکاری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمرۆ دووشەممە ٤ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ لەیلا قەڵوەزی ، خەڵکی کامیاران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی تا کۆتای قۆناغەکانی دادگای بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا
لەیلا قەڵوەزی رۆژی شەممە ٣ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی کامیاران بە تۆمەتی رێکلام لە دژی حکومەت ، بێ رێزی کردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و هاندانی لاوان بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران نەقڵ کرا بۆ دادگای شۆرشی کامیاران و پاشای تا کۆتای دادگا گواسترایەوە بۆ زیندانی سنە
