لوقمان پیشیار شارۆمەندی خەڵکی بۆکان سزای سێ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : لوقمان پیشیار شارۆمەندی خەڵکی بۆکان رۆژی سێشەممە “١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢” لە لایەن دادگای شۆرشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە .

پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو رۆژی پێنج شەممە "١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ گواسرایەوە بۆ زیندانی بۆکان و پاشان لە رۆژی یەکشەممە "١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular