بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی هەینی “١٥ی سپتامبری ٢٠٢٣” لاوێک بە ناوی “کاوان رەزایی” تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەییشتوونەتە دەستمان ؛ ژمارەیکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی باوکی ئەم لاوە و دەستبەسەریان کردووە .
شایانی باسە کاوان رەزایی بۆ لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری سنە .
