هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”۸ی دیسەمبری۲۰۲۲” ڕۆژنامەنووسێکی ژن لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.
هاوکارانی هانا:ناوی ئەم هاووڵاتییەیان بە “زیبا ئومیدیفەر” پەیامنێری کۆردپرێس و خەڵکی قوروە ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێنراوە و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
