قوروە : سێ شارۆمەند لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کران

هانا ؛ رۆژی شەممە “١٦ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی ” موجتەبا دێهقانی ” خەڵکی ئاوایی “خریلە”ی  سەر بە شاری قوروە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

هەر وەها لە رۆژانی رابردوودا  دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “نەرگس سلێمانی و فریشتە فەدایی فەر” لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم  شارۆمەندانە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular