قوروە : خوێندکارێکی زانکۆ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی مێهران کوهی خەڵکی قوروە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا .

مێهران کوهی ، خوێندکاری بڕوانامەی ماستەر بەشی ئەندازیاری سۆفتوێری کۆمپیتەرە لە زانکۆی سنە .

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەیکی ئاگادار ، زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریارن کردووە

هەروەها سەرچاوەکە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ مێهران کوهی پاش دەستبەسەر کردن گواستراوەتەوە بۆ شارامفەر سنە .

RELATED ARTICLES

Most Popular