فنوج؛ دەسبەسەرکردنی دوو گەنجی بەلووچ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات

بەپێی ڕاپۆرتی هانا و سەرچاوەی هەواڵدەریی حاڵ وەش لە بەلوچستان،ڕۆژی یەکشەممە”۱۴ی مەی۲۰۲۳” دوو گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی شاری فنوج بە ناوەکانی “نیما جەوادی فەڕ” کوڕی محەممەد و عەبدول سەتار ڕەئیسی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو هاووڵاتییە گەنجە بە بێ بەڵگەیی یاسای دادگا لەلایەن هێزەکانی  ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکانیاندا دەستگیر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوە.

تا ئێستا هەوڵی کەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular