بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی چوارشەممە “١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢” فاتمە شێخی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاودانان ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “محەممەد غوڵامی” بە تۆمەتی “بێرێزیکردن بە پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوە کە ئەم حوکمە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم حوکمە رۆژی سێشەممە "٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٢" بە ناوبراو ڕاگەینراوە .
فاتمە شێخی رۆژی چوارشەممە "١ی خەرمانانی ١٤٠٢" لە لایەن لقی ٢ی دادیاری دادگای ئاودانانەوە بەنگ کراوە و پاش تێگەیاندنی لە تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
