عەبدوڵڵا شەریفزادە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی سەقز ڕاگوێزرا

هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣” عەبدوڵڵا شەریفزادە ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆ”ی شاری سەقز بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .

ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی قازی "جەواد مستەفایی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت بە قازانجی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران"  بە ١٠ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درابوو .

عەبدوڵڵا شەریفزادە لە زستانی ١٤٠٢ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ڕۆژێک بەندکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular