بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣” بەندکراوی سیاسی کورد شەهرام کازمیان کوری فارس و خەڵکی ورمێ ، بە کۆتایی هاتنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە .
ناوبراو سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو .
شەهرام کازمیان لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٩ ، لە لایەن لقی دوویی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا درا و لە لایەن دادگای پێداچوونەوە سزاکە سەرلەنوێ پشتڕاست کرایەوە .
ناوبراو لە رێکەوتی "١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٨" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکان ڕاگوێزرا و پاش تێپەڕ بوونی مانگێک و کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا ڕۆژی یەکشەممە "١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠" بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو .