شەش شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کران

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ شەش کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی “فواد مورادی ، محەممەد ئەمینی ، فەرهاد قەمەری ، مازیار مورادی ، ئارمان نۆشادی و سەلاح فەتحی” پاش یەک مانگ بەندکران ، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراون .

فواد مورادی ، محەممەد ئەمینی و فەرهاد قەمەری ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان لە ماڵەکانیان و هەروەها مازیار مورادی . ئارمان نۆشادی و سەلاح فەتحی لە ڕۆژانی ٢٣ ، ٢٦ و ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ، لە شوێنی کارەکانیان و ماڵەکانیان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کران و پاشان بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرابوون .

شایانی باسە یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی دیواندەرە بە ناوی "میلاد پیرانی" هێشتا لە گرتنگەیە و هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخی بەدەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular