شێرکۆ حجازی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا 

هانا : شێرکۆ حجازی چالاکی مەدەنی و بەرپرسی شاندی تۆپی پێ (فوتباڵ)ی شاری سەقز ، رۆژی پێنج شەممە “٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٢” بە دانانی بارمتەی دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا .

ناوبراو لە رێکەوتی "٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢" لە نزیک شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە بە لێدان و بێ رێزی پێکردن دەستبەسەر کرا و پاشان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەز ، لە گرتنگەی ئیتڵاعاتەوە بۆ زیندانی سەقز گواسرایەوە .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت شێرکۆ حجازی لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە سەرجەم مافەکان و مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular