بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شوعەیب فەلاحی شارۆمەندی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی ئاوایی “دەرەتفێی” مەریوان ، پاش ٢٨ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا .
ئەم شارۆمەندە کوردە ڕۆژی سێشەممە "٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣" پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرابوو .
پاشان هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی باوکی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیبوو و مۆبایل و لاپتۆپەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێشتر بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئازاد کرانی بارمتەی یەک ملیار تمەنییان دانابوو بەڵام قازی لقی شەشی دادگای ماریوان رەتی کربووەوە ڕەزامەند نەبوو کە ئازاد بکرێت و بنەماڵەی ئەم شارۆمەندەی لە دادگا دەر کردبوو .