شنۆ: گواستنەوەی پیرۆت تابناک بۆ بەندیخانە 

هانا: رۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی پیرۆت تابناک خەڵکی ئاوایی “سینگان” لە ناوچەی شنۆ، دوای کوتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ، بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازراوەتەوە. 

جیگای وەبیرهێنانەویە، پیرۆت تابناک رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ (١٣ی ژولای ٢٠٢٢) بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. 
تا کاتی نووسینی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێک کە دراوەتەوە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 
شایانی باسە پیرۆت تابناک لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و بوونی پارێزەر بێ بەش کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular