شنۆ: گواستنەوەی سێ شارۆمەندی کورد بۆ بەندیخانە  

هانا: رۆژی چوارشەممە ٩ی خرمانانی ١٤٠١ – (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، سێ شارۆمەندی بەندکراوی کورد دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گورتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرانەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم شارۆمەندانە "هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و زاهیر مرادی" خەڵکی ئاوایی "بێمزورتی" لە ناوچەی شنۆ راگەیەندراوە. 
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم بەندکراوانە دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنی ورمێ بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازراونەوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەم سێ شارۆمەندە، رۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٤ی ئاگۆتی ٢٠٢٢)، بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوازرابوونەوە. 

شایانی باسە "هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و زاهیر مرادی" لە ماوەی بەندکرانیاندا لە مافی پارێزەر بێبەش کراون. 
تا کاتی ئامادە کرانی ئەم راپۆرتە هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم سێ کەسە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular