بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ڕۆژی یەکشەممە “١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢” لانیکەم چوار شارۆمەندی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ هانا "جبرەئیل ئەحمەدپوور تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی ئاوایی گەردکاشان ، مەنسور نیکزاد ، ئیدریس پەرویزی خەڵکی ئاوایی خانلەر و ئاسۆ محەممەدی دانیشتوویی گەڕەکی "تاچین ئاوا"ی شنۆ سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ پێدانی حوکمی دادگا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندانە و بە بەکار هێنانی توندوتیژی و بێرێزی بە ئەندامانی بنەماڵەکانیان ، دەستبەسەریان کردوون .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارانووسی منداڵەکانیان بێ ئاکام بووە .