شنۆ ؛ پێنج شارۆمەندی کورد سزای ١٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بە سەردا سەپێنرا

هانا : پێنج شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “یەعقوب مەحموودی ئازەر ، فەرهەنگ کەرامەت ، پیرۆت تابناک ، موحسێن عەزیزی و خۆشناو عەینی” خەڵکی شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئەم شارەوە بە بەرپرسایەتی قازی “مەهدی رەزایی” بە تۆمەتی ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ “حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای ١٥ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ یەعقوب مەحموودی ئازەر بە ٧ ساڵ زیندان ، خۆشناو عەینی بە ٢ ساڵ زیندان ، پیرۆت تابناک ٢ ساڵ زیندان ، فەرهەنگ کەرامەت ٢ ساڵ و موحسێن عەزیزی بە ٢ ساڵ زیندان مەحکوم کراون .

یەعقوب مەحموودی ئازەر ، پیرۆت تابناک . خۆشناو عەینی و فەرهەنگ کەرامەت خەڵکی ئاوایی "سینگانی" شنۆ و موحسێن عەزیزی خەڵکی شنۆ لە رۆژانی "٦ و ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١" بێ پێدانی بەڵگەی یاسای دەستبەسەر کراون و پاشان لە رێکەوتی "٢ و ٢٧ ی گەلاوێژی ١٤٠١" بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular