بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی محیئەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی لە سێدارە دراو بە تۆمەتی “لەناوبردنی شووشەی دەرگای ئەمنی دادگای پێداچوونەوە” و بە ئاماژەدان بە ماددەی ٦٨٧ لە یاسای سزادانی ج.ا ، لەلایەن لقی ١١٣ی دادگای تاوانەکانی دوو بەهەشتی شاری ورمێ ، سزای ساڵێک زیندانی و دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.
فەخرەدین ئیبراهیمی ڕۆژی دووشەممە" ٣ی ئاوریلی۲۰۲۳" دوای سەردانی لقی ٩ی لێکۆڵینەوەی دادستانی ئینقلابی لە ورمێ دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە"۴ی ئاوریلی ۲۰۲۳"بە دانانی بارمتەی قورسی سەد میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایی کردنی ئازادکرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە محیئەدین ئیبراهیمی باوکی فەخرەدین بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی مارسی ٢٠٢٣ لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە سێدارە درا و تەرمەکەی لە لایەن سپای پاسداران ڕفێندرا.
