هانا : ڕۆژی دووشەممە “٣١ی گوڵانی ١٤٠٣” پێنج شارۆمەند بە ناوەکانی “دڵشاد شاداب خەڵکی شنۆ ، هەژار مەحموودی خەڵکی پیرانشار و سەمیع مەحموودی ئەقدەم ، باست قادرزادە وزاهیر حاجی پوور” خەڵکی شنۆ و لە چالاکانی میدیایی و بەرێوبەرانی لاپەڕەی ئینستاگرامی شنۆیەکەم لە پەیوەند لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە بانگ کران و پاشان دەستبەسەر کران .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پاش دەستبەسەر کرانی ئەم پێنج شارۆمەندە هێزەئەمنییەکان دەستیان گرتووە بەسەر مۆبایل و لاپتۆپی ئەم شارۆمەندانە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
باست قادرزادە و دڵشاد شاداب وێنەگر ، هەژار مەحموودی هەواڵنێر و وێنەگر و سەمیع مەحموودیش مامۆستای زمانی کوردیە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .