بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “مەتین مەهدی زادە” خێزاندار و دانیشتوویی ئاوایی “زمە”ی شنۆ ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .