بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣” سێ کاسبکاری خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “کامران گەرمینی ، حەسەن ئالانی و سیامەند ئازەریان” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .