هانا: ڕۆژی چوارشەممە”۲۳ی نڤامبڕی۲۰۲۲”دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئاکام حوسەینی و عیسا ئیبراهیم زادە” خەڵکی گوندی “دەشمەس”ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە"٢٠ی نڤامبڕی٢٠٢٢" هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "محسن راە ئاوەر" ٢١ ساڵە خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
