هانا: ڕۆژی چوارشەممە”٧ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هەشت هاووڵاتی بە ناوەکانی” عەلی شەرافت”، “ئیبراهیم شەرافت”، “یوسف ئازرەنگ”،”حوسەین شلتووکی”،” کەریم توتونکار”،”ڕەحیم فەلاح”،”نیما مەهین خاه”و”شەفیع حسەینی”خەڵکی ئەشنۆیە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.
دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی ئاسایی دادگا، لە لایان هێزەکانی حکومەت کە هەوڵی سمێڵ تاشینی چەن کەس لە دەستبەسەرکراوانیان داوە .
شایانی باسە مۆبایلی ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدانییە.
