هانا: رۆژی شەممە ١٥ی خرمانانی ١٤٠١ بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئومید مرادی خەڵکی “نەڵۆس” لە ناوچەی شنۆ بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی تا رۆژی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بە هۆکاری نادیار لە دەوروبەری ئاوایی "قزناوا" لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ رەوانە کرابوو. پاش کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە رۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژ لە گرتووخانەی ورمێ بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابۆوە.
شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا لە هەر جۆرە مافێکی ئێنسانی بێبەش کراوە.