بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەیانی ڕۆژی دووشەممە “٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “رەحمان قادری” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ئەندیزە”ی سەر بە پیرانشار ، باش بانگ کران و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپا لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نیە .