بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە دوو مانگە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “فەرید ئەداک” خەڵکی ئاوایی “ژیوار”ی سەر بە سەوڵاوا دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە رێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ بە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج دەستبەسەر کراوە .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارەنوسی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە دروست بوونی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە .