شارۆمەندێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز چارەنووسی نادیارە 

بە پێی راپۆرتەکانی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە 27 رۆژە شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ” محەممەد(سۆران) مورادخانی” کوڕی حەبیبوڵڵا و زیبا دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی راگرتنی بەردەست نیە .

محەممەد (سۆران) مورادخانی تەمەن 50 ساڵ خێزاندار ، خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری سنەیە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو رۆژی شەممە "7 ی ئۆکتۆبری 2023" لەلایەن هێزە جل وبەرگ مەدەنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراوەتەوە .

شایانی باسە تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ زانینی دۆخ و شوێنی راگرتنی بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆیی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە کوردە .

RELATED ARTICLES

Most Popular