شارۆمەندێکی خەڵکی دەرەشار لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا :شەوی دوو شەممە “١٨ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئەدیب هێمەتی” خەڵکی ئاوایی “وەزیرئاباد” سەر بە دەرە شاری ئیلام ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە راشیگەیاند ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە بێ حوکمی دادگا لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و پاش کۆتایی لێپرسینەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام .  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular