بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا عادل کاکە تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی جەمال و خەڵکی ئاوایی “دۆستالی” سەر بە مەهاباد پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ورمێ بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە "١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣" عادل کاکە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .