سەپاندنی سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەک

هانا؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرشاد ئەحمەدی” خەڵکی دێولان لە لایەن دامودەگاکانی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە دادوەری سەلەواتی,بە تۆمەتی کۆبوونەوە و هەوڵی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی بە ٢ ساڵ زیندانی تاشەکراو و ٥ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, کە ئەم هاووڵاتییە لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ لە تاران دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣١ ڕۆژ لە بەندیخانەی ئەوین لە ژووری تاکەکەسیدا لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

فەرشاد ئەحمەدی یەکێکە لەو زیندانییە سیاسیانەی پێشوو کە لە ساڵی ۱۳۹۶ لە زیندانی ناوەندیی ئەهواز زیندانی کراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular