هانا: سیامەک داوودی ٢٠ ساڵە ، کوڕی محەممەد سدیق و خەڵکی ئاوای دۆڵەوی سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ڕۆژی پێنجشەممە" ٥ی فێوریەی ۲۰۲۳، سیامەک داوودی بە بێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە دادوەری "سەعیدی" بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی,هەوڵی تێک دانی ئاسایشی گشتی " بە سێ ساڵ زیندان سزادرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حوکمی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە "٢١ی ١ی ٢٠٢٣" پێی گەیشتووە.
ڕۆژی پێنجشەممە"٢٧ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢، سیامەک داوودی لە شوێنی کارەکەی کە دەکەوێتە سەر شەقامی سیروس، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دوای ٨٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
