هانا: دوو هاووڵاتی بە ناوی “حاسڵ عومەری و ئومید ئازاد داوەر” خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەم شارە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لەلایەن لقی ۱۰۲ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە دادوەری "ئەمیر محەمەدی" حاسڵ عومەری بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ۸ مانگ زیندان و ئومید ئازادداوەر بە تۆمەتی "کۆبونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی نیشتمانی وڵات" بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندان مەحکوم کران.
پێویستە بگوترێ,حاسڵ عومری ڕۆژی شەممە"۱۲ی نڤەمبری۲۰۲۲، و ئومید ئازادداوەر ڕۆژی دووشەممە ۱۴ی نڤەمبری ۲۰۲۲ ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکران و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
