سەپاندنی سزای دوو ساڵ بەندکران بەسەر هاووڵاتییەک

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، عەلیرەزا ڕەسووڵیان (ماردین) خەڵکی پیرانشار کە ڕۆژی”٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ” دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای تاوانەکانی پیرانشارەوە بە دوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو لە" ۲۲ی سەرماوەرزی ئەمساڵدا، مۆڵەتی پارێزەری نەبوو، بەڵام لەلایەن دادوەر ئەمیر محەممەدی لە لقی  دوو دادگای ئاماژەپێکراوەوە بە تۆمەتی گردبوونەوە و هاوپەیمانی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی سزای دوو ساڵ بەندکرانی  بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular