سەپاندنی سزای دوو جار لەسێدارە دان بەسەر هاوڵاتییەکی۱۸ساڵە

هانا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی گەنج بە ناوی “مەهدی محەممەدی فەرد” ١٨ ساڵ و خەڵکی نەوشار، بە تۆمەتی “محاربەو فساد فی الارض” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ساریەوە سزای دوو جار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە ”

پێویستە بگوترێ، ناوبراو ڕۆژی هەینی"٣٠ی سێپتەمبری ۲۰۲۲"لە لایەن  پۆلیسی ئیتلاعات و ئاسایشی گشتی لە شاری نەوشار دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، بە هۆی هەڕەشەی دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بێدەنگ بوون.

RELATED ARTICLES

Most Popular