سەپاندنی سزای۵ساڵ حەفس بۆ سەر هاوولاتییەک

هانا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی ڕۆژنامەنووسی ١٩ ساڵە بە ناوی “نگار داوودی”، خوێندکاری نوخبەی بەشی کۆمپیوتەر لە زانکۆی سەراسەری ئیلام و خەڵکی ئیلام، لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئەم شارە بە تۆمەتی “گردبوونەوەی نائاسایی و ئەنجامدانی چالاکی پڕوپاگەندە دژی بە نیزام” سزای ۵ساڵ حەفسی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە"١٥ی نڤەمبری ٢٠٢٢"لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکراوە و هەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی دادگایی کرانی لە زیندان ئازاد کراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular