سەنعان نەورۆزی شارۆمەندی خەڵکی سنە سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢” سەنعان نەورۆزی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی سنە بە تۆمەتی ئاشکرا کردنی بەڵگەنامەی نەهێنی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٨ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا .

سزاکە ڕۆژی "٣ی بەفرانباری ١٤٠٢" بە ناوبراو ڕاگەینراوە .

سەنعان نەورۆزی ڕۆژی "١١ی جۆزەردانی ١٤٠١" بۆ تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی حکومەت دەستبەسەر کرا و پاشان لە رێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی ئاشکرا کردنی بەڵگەنامەی نەهێنی دادگایی کرا .

سەنعان نەورۆزی لە دۆسیەکانی دیکە لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ سزای سێ ساڵ زیندانی تەعلیقی بە سەردا سەپێنرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular