سەمیع ڕەسوڵی شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار ، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

هانا : رۆژی چوارشەممە “٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” سەمیع رەسوڵی شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا .

شایانی باسە  لە رێکەوتی "٧ی فێوریەی ٢٠٢٣" هێزە ئەمنیەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو  و بە لێدان و بێرێزی پێکردن دەستبەسەریان کردووە و بۆ لێپرسینەوە بردوویانە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە .  

RELATED ARTICLES

Most Popular