بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ چەند سەعاتێک لەمەوبەر بنەماڵەی بەندکراوێک کە حوکمی لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو بە ناوی “سەلیم ئەیوبیان” ٣٧ ساڵە، کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی ئاوایی “موانا”ی ورمێ، بە نیشانەی نارەزایەتی ئامادە نەبوو چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت .
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت, ناوبراو سێ ساڵ پێش ئیستا لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندراوە، دوێنێ لەگەڵ چەند زیندانییەکی دیکە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواسترایەوە.
