بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی شەممە “7ی ئۆکتۆبری 2023” زیندانیەکی کورد بەناوی “ئەفشار(بارزان) ئەتمانی” تەمەن 47 ساڵ ، کورڕی ئەسعەد و خەڵکی ئاوایی “واجووج” سەر بە شاری سەلماس ، بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی گواسراوەتەوە بۆ بەشی کەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی سەلماس .
سەرچاوەیکی ئاگادار لە درێژەدا بە هانای راگەیاند ؛ ئەگەر تا سەر لە بەیانی رۆژی دووشەممە 9ی ئۆکتۆبری 2023 بنەماڵەی ئەم زیندانیە نەتوانن رەزامەندی لە لایەنی بەرامبەر وەرگرن ، سزاکەی جێبەجێ دەکرێت .
شایانی باسە ناوبراو 13 ساڵ پێش ئێستا ، لە رووداوی شەڕێکی بنەماڵەیی بە شێوەی نەخوازراو دایکی هاوسەرەکەی کوشتووە .
شایانی باسە مناڵەکانی کوژراوەکە لە بەرامبەر پدرانی رەزامەندی داوای 30 ملیارد تمەنیان کردوە، تا ئەم ساتە ریش سپیەکان بۆ وەرگرتنی رەزامەندی سەرکەوتوو نەبوون