بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ یەک شەممە “8ی ئۆکتۆبری 2023” چەن کاژێرێک پێش ئێستا بەندکراوی کورد بە ناوی “ئەفشار ئەتمانی” تەمەن 47 ساڵ ، کوڕی ئەسعەد و خەڵکی ئاوایی “واجووج” سەر بە شاری سەلماس ، لە بەشی کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی سەلماس گواسترایەوە بۆ بەندی گشتی .
سەرچاوەیکی ئاگادار راشیگەیاند مناڵەکانی کوژراوەکە بۆ پێدانی رەزامەندی داوای 30 ملیار تمەنیان کردبوو کە بە نێوەندگیری ریش سپیەکان و گەورەکانی ناوچەکە لە کۆتایدا لە بەرامبەر وەرگرتنی 9ملیار تمەن رازیبوون و 20 رۆژیان مەجال داوە بە بنەماڵەی ناوبراو بۆ پێدانی بڕە پارەکە .
شایانی بیر هێنانەوەیە ناوبراو 16 ساڵ پێش ئێستا لە رووداوی شەڕێکی بنەماڵەیی بە شێوەی نەخوازراو دایکی هاوسەرەکەی کوشتبوو کە نزیکەی 3 ساڵ بێ سەروشوێن بوو و ئێستاش ماوەی 13 ساڵە لە زیندانە .
ئێوارەی رۆژی رابردوو ئەم زیندانیە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی گواسترابووەوە بۆ کەرەنتینی زیندانی ناوەندی سەلماس .